ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٠٤. دڵی بەرد
سازام، بە خودا، چابوو لەگەڵ هەر خەم و دەردم
وێستام له بەرابەر هەموو سەختیم، که مەردم

دانیشتوو به هەر دەشت و بیابان وەکوو تۆزم
جارێک که لە دووی قافڵه هەستم، وەکوو گەردم

گا تۆزم و گا گەردم و گا دەردم و گا مەرد١
بڕوانه لەگەڵ حادیسه مەردم، به نەبەردم

بەسراوه هەموو شەشدەری دونیا له منی زار
لەم تەختەیی سەر ئاوه نەما مۆرەیی نەردم

سەد چەل دڵی 'کامیل' چەڵەمه و تەنگی وەبەر هات
بەو حاڵەوه هەر ماوه، تەماشا دڵی بەردم!

١. چاپی ئەنیسی: گەه مەرد
زەنبیل، ١٣١٥ی هەتاوی
(لاپەڕە ٩١ ی دیوانی چاپی ئەنیسی و ١١٨ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit