ڕەحمێ به دڵی شێتم، بێتاقەت و خەمبارم١
هەر ڕەعیەتی بەرپێتم، بێکارم و پاکارم
مالیک نییه غەیری تۆ، مڵکیش هەموو هەر هی تۆن
ڕێگەم بده یا ڕەببی! بێمەلجەء و ناچارم٢
ئەی خالیقی ڕۆژ و شەو! ڕۆژم ڕەشه هەروەک شەو
دوورکەوتوو له یارانم، هەمسایەیی ئەغیارم
جاران وەکوو شا وا بووم، شای دوورەخەم و دڵخۆش
ئێستا کز و سیسی خەم، بەر تانە و پللارم٣
ئەو دوژمنی ئەمڕۆکه، دوێنێکه ڕەفیقم بوون٤
وا مامەوه تەنیا من، بێهەمدەم و بێیارم
جاران وەکوو بولبول بووم بۆ مەدحی گوڵستانم
ئێستا له قەڵەم کەوتووم، بێسەوزه و گوڵزارم
شێواو و پەرێشانم، بێدەنگم و دەشناڵم
گریانم و خەندانم، خۆشنوودم و بێزارم
تۆ مالیک و من مەملووک، تۆ خالیق و من مەخلووق
موستەوجبی ڕەحمی تۆم، یا ڕەببی گونەهـبارم!
مەخدووشه لەف و نەشرم، مەغشووشه هەموو فکرم
تێکچوون به غەم و غوسسه، ئەفکارم و ئەشعارم
ئەمما بە خوداوەندیت، ئەم عەبده زەلیلەی خۆت
ئەمجاره نەجاتی دەی، هەرچەنده گرانبارم
باری گونەه و عیسیان، وا پشتی جدەو کردم
ڕەوتم هەموو لێتێکچوو، وا هێنده بەئازارم
'کامیل' وەره سەیری دڵ! خۆشنەغمەیه وەک بولبول
خۆشڕەنگ و جوان وەک گوڵ، هەرچەند بە مەسەل خارم٥

١. عینوانی شیعرەکە لە دیوانی چاپی جەعفەردا بۆتە 'لەقەڵەم کەوتووم'. من بە حیسابی ناوەرۆک، عینوانەکەی چاپی ئەنیسیم هەڵبژارد.
٢. چاپی ئەنیسی: بێ مەلجەئو ناچارم
٣. هەردوو چاپی ئەنیسی و جەعفەر: بەر تانە وو پللارم
٤. چاپی ئەنیسی: ئەمڕۆکەم
٥. دیوانی چاپی ئەنیسی: جووان
٢. چاپی ئەنیسی: بێ مەلجەئو ناچارم
٣. هەردوو چاپی ئەنیسی و جەعفەر: بەر تانە وو پللارم
٤. چاپی ئەنیسی: ئەمڕۆکەم
٥. دیوانی چاپی ئەنیسی: جووان