ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٠٠. قوربانی وەفاتم
غەرقم لە غەمی هیجری تۆ، بۆیە کز وماتم
زولفی وەکوو زنجیرته ئەسپابی نەجاتم

بیخه ملم و بمخه قەراغێ بە سەری خۆت!
ئەی سەروی بڵندقامەتی شیرین‌حەرەکاتم!

لەو ڕۆژەوه من کەوتمه نێو بەحری غەمی تۆ
ڕۆشن بووه لای ئەهلی وەفا عەهد و سوباتم

هەرچی له دڵتدایه بەبێ ترس و خەم و بیم
بیکه لەگەڵم، گیانه، به قوربانی وەفاتم

مەعلوومه که تۆ خاوەنی جوانیی و جەماڵی
هەرچەنده نییه ماچێ له لێوت به زەکاتم

وەک لەعلی بەدەخشانته گوڵ، خەنده سیفاتە١
بۆیه وەکوو بولبول به هومێد و به تەماتم

'کامیل' که وەها غەرقه له گێژاوی غەمی تۆ
تۆ خوا بگره دەستی، عەزیزم، بە فیداتم!

١. دەقی چاپی ئەنیسی و جەعفەر: وەک لێوی بەدەخشانتە
گەردیگلان، ١٣٣٠ی هەتاوی
(لاپەڕە ٦٨ و ٦٩ ی چاپی ئەنیسی و ١١٣ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit