شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: قوربانی وەفاتم سەبارەت: گەردیگلان، ١٣٣٠ی هەتاوی - (لاپەڕە ٦٨ و ٦٩ ی چاپی ئەنیسی و ١١٣ ی چاپی جەعفەر) غەرقم لە غەمی هیجری تۆ، بۆیە کز وماتم زولفی وەکوو زنجیرته ئەسپابی نەجاتم بیخه ملم و بمخه قەراغێ بە سەری خۆت! ئەی سەروی بڵندقامەتی شیرین‌حەرەکاتم! لەو ڕۆژەوه من کەوتمه نێو بەحری غەمی تۆ ڕۆشن بووه لای ئەهلی وەفا عەهد و سوباتم هەرچی له دڵتدایه بەبێ ترس و خەم و بیم بیکه لەگەڵم، گیانه، به قوربانی وەفاتم مەعلوومه که تۆ خاوەنی جوانیی و جەماڵی هەرچەنده نییه ماچێ له لێوت به زەکاتم وەک لەعلی بەدەخشانته گوڵ، خەنده سیفاتە١ بۆیه وەکوو بولبول به هومێد و به تەماتم 'کامیل' که وەها غەرقه له گێژاوی غەمی تۆ تۆ خوا بگره دەستی، عەزیزم، بە فیداتم! ١. دەقی چاپی ئەنیسی و جەعفەر: وەک لێوی بەدەخشانتە ++++++++++++++++++++++