ئاڵەکۆک

سابیر ڕازی add_a_photo
ڕوناکی باوان، ڕوناکی باوان
سەرزەمین بە شەوق ڕوناکیت! ئاوان!
باڵات نەمامی نەوتوڵی ساڵان
سارای گوڵستان (جنةالمأوی)ن
پرچت پارێزەی پەخشانی کاوان
ئەگریجەت باڵی (مراوی) ئاوان
یا وەک چنورەن لە سەرکڵاوان
هەردێن و ئەچن لە دەوری چاوان
چاوت وەک چاوی (ئاسک)ی سەرئاوان
گۆنات (گوڵ خونچە)ی تازە کراوان
سینەت بە (لیمۆ)ی گوڵ بەدەم ئاوان
بۆن خۆشن بە بۆی (شەوبۆ)ی شەتاوان
خاڵت (سۆسەن)ی بەر خۆرەتاوان
من بۆ ئەوخاڵە (تەرە)م لە باوان
نەمامی هەڵچوو نازداری عەشرەت
دیدە بەخومار جوانی گوڵ ڕومەت
کەس نیە وەک من بکێشێ نازت
منم هەڵگری ڕاز و نیازت
وێڵم، ئەگەڕێم لە دووت ڕۆژ و شەو
حەرامم کردوە لە دووچاوم، خەو
لەوساوە تیرت لە دڵم داوە
چۆڵ و وێرانەت بە من کرد ئاوە
شەو و ڕۆژ لەگەڵ بەختم دەعوایە
بۆیە جێم لەسەر لوتکەی (چیا)یە
فیدای چاووت بم چاوڕەشی چاوگەش!
بەزەیی یەکت بێ بە منی چارەڕەش

پەراوێز edit