ئاڵەکۆک

سابیر ڕازی add_a_photo
دڵ بەداخەوە، دڵ بەداخەوە
ئەمشەو خەریک مام، دڵ بەداخەوە

بە داخی 'شەم'ی شەوچراخەوە
هەتا نەسیم هات لە لەیلاخەوە

کزەی نەسیمی ڕەوزەی ڕیزوانی
هێزبەخشی گیانی سەت‌ساڵەی فانی

کزەی هەناسەی 'مەسیح' ئاسایی
ئاسوودەی ئێشی زامی جیایی

شارەزایی ڕێی شایی شەم جەبین
دۆستی 'دێوانە'ی تەوەللا لە ژین

عەتری زوڵفانی بۆ هێنام ئەمشەو
تەسکین بوو بۆ ئێش، دەرمانیش بۆ خەو

پرسیم نەسیمی دەمی بەیانی
ئەم بۆنە خۆشەت لە لای 'شەم' هانی؟ !

باڵندەی تیژ باڵ لە دەشت و سەحرا
تۆی ئاگاداری ئاوارە و تەنیا

چۆن زانیت ئەمشەو من وا هیلاکم؟
گیرۆدەی داخم تەنیاو و تاکم

ئەم بۆنە خۆشە 'شەم' پێتی داوە
پێم بڵێ نەسیم، چۆنت هێناوە؟

وەڵامی داوە نەسیمی بەیان
وتی: دێوانەی هەرد و بیابان

هەرکاتێ کە 'شەم' زوڵف دادێنێ
هەناسەم بۆنی بۆ لای تۆ دێنێ

کەم ئەکا سزا و ئێشی تەنیایی
کز ئەکا کڵپەی ئاگری جیایی

منیش ڕابەری ڕێگەی دڵانم
مەحرەمی ڕازی ڕوومەت گوڵانم

هەر کە وەرم گرت بۆم هێنای ئەمشەو
زانیم بە سوودە بۆ چاوی بێ‌خەو

دەک بە فیدات بم سروەی بەیانی
لە کاتی پێویست دەرمانت هانی

گەر نەگەیشتایە دەرمانی دەردم
بێ کەس و تەنیا ئەمشەو ئەمردم
دیوانی وەلی دێوانە، انتشارات کردستان، چاپی سێهەم ١٣٨٥ هەتاوی، لاپەڕە ٦٨و٦٩.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit