ئاڵەکۆک

سابیر ڕازی add_a_photo
یاران سافێکم، یاران سافێکم
شێت و ئاوارەی گەردن سافێکم
شەیدای جوانی بەرگ شەفافێکم
کوشتەی نیگای ناز کیژە جافێکم

گیری دڵداری ناز تەتارێکم
کوژراوی موژەی پڕ لە ژارێکم
بێ هۆش و مەستی پەری تارێکم
دڵ پڕ لە زوخ و بێ‌قەرارێکم
لەرزەی لەرزانەی ئەحواڵ تافێکم
کوشتەی نیگای ناز کیژە جافێکم

ئاوارە و وێڵی جام جەبینێکم
غەمباری غەمی دڵ غەمگینێکم
زاماری دەستی زوڵف چین‌چینێکم
موبتەلای قیبلەی دونیا و دینێکم
مایل بە جوانێ بێ‌ئینسافێکم
کوشتەی نیگای ناز کیژە جافێکم

دڵ پڕ برینی دەمی شەستێکم
زار زەلیلی تیغ بە دەستێکم
عەقڵ بڕاوی چاوان مەستێکم
جێی تانەی هەموو خاوەن هەستێکم
ئەی لەیل من 'قەیس'ی بێ خیلافێکم
کوشتەی نیگای ناز کیژە جافێکم

'فەرهاد'ی 'شیرین' شەکرڕازێکم
نازداری نازی ناز ئەندامێکم
دڵ‌بەستەی داوی نوێ پەروازێکم
جەرگ و دڵ پارەی چنگی بازێکم
'پەروانە'ی پێ‌بەست پرچ‌کڵافێکم
کوشتەی نیگای ناز کیژە جافێکم

دڵ پڕ لە کڵپەی شەوقی نورێکم
شێواوی شێوەی 'شەم' دەستورێکم
هەراسانی ئێش زامی دوورێکم
'قەیس'ی ناودار قاف تا قافێکم
کوشتەی نیگای ناز کیژە جافێکم

دەربەدەر ماو و هەراسانێکم
گیرۆدەی تیشکی خورشید سانێکم
وێڵ و قەلەندەر 'خوم' لە شانێکم
ووتەی گێر و وێر بێ‌زوبانێکم
ئاوارەی ئاهووی موشکین نافێکم
کوشتەی نیگای ناز کیژە جافێکم
دیوانی وەلی دێوانە، وەرگێڕاوی: ڕازی، بڵاوکەرەوەی کوردستان، چاپی سێهەم ١٣٨٥هەتاوی، لاپەڕە ٦٤ـ٦٦.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit