ئاڵەکۆک

سابیر ڕازی add_a_photo
ئۆف بریندارە، ئوف بریندارە
دوو تۆی جەرگی من او بریندارە

هەر دیدەی منە لە خەو بێزارە
هەر زووخی دڵە، دێ وەک فوارە

دووکەڵی ئاهم دونیای گرتەبەر
بە سۆزی منە سووتا دەشت و دەر

هەر ئاهی منە دەنگی دایەوە...
لە گوێ‌ی عالەم‌دا زرنگایەوە

گریانی منە بەرد بەدەنگ دێنێ
بێ‌ئاگا لە خەو ڕائەچڵەکێنێ

هەر شینی منە بە ڕۆژ و بە شەو...
هەر «هۆلەیل»مە وەک مەجنون بێ‌خەو

هەر منم بە ڕۆژ هەتا ئێوارە
دوورکەوتوی یار، یانەم کۆسارە

هەر داخی منە دەردێ لە دووی ئاخ
ڕەشی‌کرد «لالە» لە هەردی ئێڵاخ

یاران تەدبیرێ نزیکە مەرگم
بە خوێنی دیدەم ڕەنگینە بەرگم

پەراوێز edit