ئاڵەکۆک

سابیر ڕازی add_a_photo
ئاخ! بریندارە! ، ئاخ بریندارە!
دڵم بە تیری 'شەم' بریندارە

گیانم پڕ لە ئێش، دەرد و ئازارە
دیدەم نابینا تاریک و تارە

بە گلەیی نیم، من لە ئازارم
سكاڵا ناكەم لەدەس هاوارم

سەرێ هەموو كات لە سەودات نەبێ...
لە ڕاگوزەردا گەردی پات نەبێ...

سەری وام ناوێ با لە مل جیابێ
خەڵتانی خوێن و تاک و تەنیا بێ

پێ‌یەک پێی نەكەم هات‌وچۆ بۆ لات
گێانێ نەكێشێ شەو و ڕۆژ جەفات

ئەو پێیە ماری حەو سەر بی‌گەزێ
ئەو گیانە بە زام توێ توێ داڕزێ

زمانێ مەدح و سەنای تۆ نەكا
نەپاڕێتەوە دوعای بۆ نەكا

ووشک و بێ‌دەنگ بێ وێنەی پەڵاس بێ
ئەنجن ئەنجنی تێخی ئەڵماس بێ

ئاخ لە دووری تۆ 'شەم'ی ڕووناک ڕوو
پەروانەكەی ڕووت هاكا لە دەس چوو
وەلی دێوانەیوانی وەلی دێوانە، انتشارات کردستان، چاپی سێهەم ١٣٨٥ هەتاوی، لاپەڕە ٧٠.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit