هامسەران ناوم، هامسەران ناوم
من بە «دێوانە» نراوە ناوم
ڕیسوای زەمانە کەیلی زوخاوم
ساتێ نەوەستا فرمێسکی چاوم
کاتێ لە داوێن دایکم بووم پەیدا
ناوم لێنرا «دێوانە» و شەیدا
چاو بە فرمێسک و دەرون پڕ داخ بوم
خەمناک دڵشکاو هەم بێدەماخ بوم
ئەبینم ئەی «شەم» رەقیب لە گەڵتا
گیانم وەک ئاگر ئەچزێ بە نەوتا
هەرچەند سزاکێش باری مەینەت بم
بەم جۆرەش ڕازیم سەت ناڕەحەت بم
هەرکە ئەبینم لە ڕاگوزەردا
«شەم» شێوە، ئاگر لە دڵ بەرئەدا
کزەی بڵێسەی بۆ گەردون ئەبا
ئەبم بە خەڵوز یا تۆزی دەم با
«پەروانە» ئاسا ئەبم بە زوخاڵ
ئەسوتێم بە شەوق «شەم»ی گۆنا ئاڵ
ئاگری گیانم ئاوا ئەسوتێ
تا قرچەی جەرگم ئەگاتە بەر گوێ
لەپێشا «قەیس»ی دەشت و کێوان بووم
شێت و دەربەدەر بار لە لێوان بووم
ئێستا «دێوانە»م پەڕ و باڵ سووتاو
وێڵ و دەربەدەر کۆست کەوتوو داماو
یاران بەگڕی ڕوی «شەم» سووتاوم
چۆن ئەکەن عیلاج جەرگی قرچاووم
شێت ئەوکەسەیە دڵدا بە خەیاڵ
بسووتێ ببێ بە مشتێ زوخاڵ
من بە «دێوانە» نراوە ناوم
ڕیسوای زەمانە کەیلی زوخاوم
ساتێ نەوەستا فرمێسکی چاوم
کاتێ لە داوێن دایکم بووم پەیدا
ناوم لێنرا «دێوانە» و شەیدا
چاو بە فرمێسک و دەرون پڕ داخ بوم
خەمناک دڵشکاو هەم بێدەماخ بوم
ئەبینم ئەی «شەم» رەقیب لە گەڵتا
گیانم وەک ئاگر ئەچزێ بە نەوتا
هەرچەند سزاکێش باری مەینەت بم
بەم جۆرەش ڕازیم سەت ناڕەحەت بم
هەرکە ئەبینم لە ڕاگوزەردا
«شەم» شێوە، ئاگر لە دڵ بەرئەدا
کزەی بڵێسەی بۆ گەردون ئەبا
ئەبم بە خەڵوز یا تۆزی دەم با
«پەروانە» ئاسا ئەبم بە زوخاڵ
ئەسوتێم بە شەوق «شەم»ی گۆنا ئاڵ
ئاگری گیانم ئاوا ئەسوتێ
تا قرچەی جەرگم ئەگاتە بەر گوێ
لەپێشا «قەیس»ی دەشت و کێوان بووم
شێت و دەربەدەر بار لە لێوان بووم
ئێستا «دێوانە»م پەڕ و باڵ سووتاو
وێڵ و دەربەدەر کۆست کەوتوو داماو
یاران بەگڕی ڕوی «شەم» سووتاوم
چۆن ئەکەن عیلاج جەرگی قرچاووم
شێت ئەوکەسەیە دڵدا بە خەیاڵ
بسووتێ ببێ بە مشتێ زوخاڵ