فیدای ناووت بم، فیدای ناووت بم
تۆ ناووت چیە؟ فیدای ناووت بم
باڵاگەردانی هەردوو چاووت بم
شانەی داهێنەر زوڵفی خاوت بم
من «پەروانە»ی وێڵ هەردی وێرانەم
«قەیس»ی سەرشێواو ڕیسوای زەمانەم
شەوان هەتا ڕۆژ هاوڕازم خەمە
گیانلەبەرانی کێوم هاودەمە
دەربەدەر ماووم بێ خۆراک و جێم
پەژارە و مەینەت بوونەتە هاوڕێم
لەش بە ئازار و گڕ لە دەرونم
لە هەردی لەبەس ئاوارەی توونم
لەوکاتەوە من لە «شەم» دوورکەوتووم
دڵ پڕ لە پشکۆم ساتێ نەسرەوتووم
هەر گیانلەبەرێ لە شێوەی یارە
هاوڕازی دڵەو دەوای ئازارە
من زەوقم لەگەڵ دەنگی ئاسکانە
سوکناییم سەیری چاوی ئەوانە
دوور لە چاوی یار بەوان دڵشادم
تا ڕۆژی گەردون ئەدا مورادم
توخوا ئەو ئاسکە گرتوتە بە داو...
شێوەی ئازیزم ئەنوێنێ تەواو
تیری نیگای ئەو لە دڵ کار ئەکا
چاوێ لە چاوی چاوبەخومار ئەکا
فیدات بم سەدجار ڕاوچی دەشت و دەر
بیبەخشە، «داو»ی لە مل بێنەدەر
ئازادی بکە توخوا لە «داو»ت
یاخوا هەتا هەی بەرزبێ ناوت
ئەو ئاسکە جوانە ئازادکەی لە «داو»
لە ژینا نەنگی نابینی بە چاو
تۆ ناووت چیە؟ فیدای ناووت بم
باڵاگەردانی هەردوو چاووت بم
شانەی داهێنەر زوڵفی خاوت بم
من «پەروانە»ی وێڵ هەردی وێرانەم
«قەیس»ی سەرشێواو ڕیسوای زەمانەم
شەوان هەتا ڕۆژ هاوڕازم خەمە
گیانلەبەرانی کێوم هاودەمە
دەربەدەر ماووم بێ خۆراک و جێم
پەژارە و مەینەت بوونەتە هاوڕێم
لەش بە ئازار و گڕ لە دەرونم
لە هەردی لەبەس ئاوارەی توونم
لەوکاتەوە من لە «شەم» دوورکەوتووم
دڵ پڕ لە پشکۆم ساتێ نەسرەوتووم
هەر گیانلەبەرێ لە شێوەی یارە
هاوڕازی دڵەو دەوای ئازارە
من زەوقم لەگەڵ دەنگی ئاسکانە
سوکناییم سەیری چاوی ئەوانە
دوور لە چاوی یار بەوان دڵشادم
تا ڕۆژی گەردون ئەدا مورادم
توخوا ئەو ئاسکە گرتوتە بە داو...
شێوەی ئازیزم ئەنوێنێ تەواو
تیری نیگای ئەو لە دڵ کار ئەکا
چاوێ لە چاوی چاوبەخومار ئەکا
فیدات بم سەدجار ڕاوچی دەشت و دەر
بیبەخشە، «داو»ی لە مل بێنەدەر
ئازادی بکە توخوا لە «داو»ت
یاخوا هەتا هەی بەرزبێ ناوت
ئەو ئاسکە جوانە ئازادکەی لە «داو»
لە ژینا نەنگی نابینی بە چاو