پەری ڕەشماڵان، پەری ڕەشماڵان
دەلیل بچۆ لای پەری ڕەشماڵان
لای «شەم»ی بەزمی شەوی پەروانان
پێشڕەوی پۆلی دیدە قەترانان
ئاسکی چۆڵ و هەرد لە «چیا» پەروەردە
چەن دڵی وەک من بۆت پڕ لە دەردە
ئەڵێت گوێتداوە بە قسەی ئەغیار
من بەو پەیمانە کە کردم ئیقرار
سەر هەر لە سەودای عەشقبازییە
دڵ هەر نیشانەی تیرئەندازییە
پێم بە «داو»ەوە شەتەک دراوە
دڵ پڕ لە ئێشە جەرگم بڕاوە
هەتا ئەمنێنە دووتۆی گۆڕی تەنگ
شەرتە لە ئێشت هەرگیز نەکەم دەنگ
دەلیل بچۆ لای پەری ڕەشماڵان
لای «شەم»ی بەزمی شەوی پەروانان
پێشڕەوی پۆلی دیدە قەترانان
ئاسکی چۆڵ و هەرد لە «چیا» پەروەردە
چەن دڵی وەک من بۆت پڕ لە دەردە
ئەڵێت گوێتداوە بە قسەی ئەغیار
من بەو پەیمانە کە کردم ئیقرار
سەر هەر لە سەودای عەشقبازییە
دڵ هەر نیشانەی تیرئەندازییە
پێم بە «داو»ەوە شەتەک دراوە
دڵ پڕ لە ئێشە جەرگم بڕاوە
هەتا ئەمنێنە دووتۆی گۆڕی تەنگ
شەرتە لە ئێشت هەرگیز نەکەم دەنگ