شەوبێدارانم شەوبێدارانم
هاودەمی ناڵەی شەوبێدارانم
بومی وێرانەی گشت دیارانم
ئاخ و ئۆفکێشی ڕۆژگارانم
«پەروانە»ی سووتاو پەشێوحاڵ منم
وەک قەقنەس سووتاو کۆی زوخاڵ منم
ڕاوچی بێ نەچیر لە هەردان منم
پێشێلکراوی دڵبەردان منم
گیرۆدەی مەینەت پڕجەفا منم
تاساوی چەرخی بێوەفا منم
سەرکردەی پۆلی مەینەتبار منم
سەرلێ شێواوو گەستەی مار منم
مەئیوسی بینین دیدەی یار منم
مەجنونی وێڵی سەرکۆسار منم
بێ دۆست و هاوەڵ بێ خەمخوار منم
بێ ئەحواڵپرس و بێ دڵدار منم
کەسێ دیار نیە خزم و یارانم
ببینێ کڵپەی ئاگری گیانم
دەردێ دای بەمن چەوتی ڕۆژگار
مەگەر دابێتیە مەجنونی هەژار
بۆ ئێشی جەرگم لەت لەت و چاکم
چاوەڕوانی لوتف «یەزدان»ی پاکم
هاودەمی ناڵەی شەوبێدارانم
بومی وێرانەی گشت دیارانم
ئاخ و ئۆفکێشی ڕۆژگارانم
«پەروانە»ی سووتاو پەشێوحاڵ منم
وەک قەقنەس سووتاو کۆی زوخاڵ منم
ڕاوچی بێ نەچیر لە هەردان منم
پێشێلکراوی دڵبەردان منم
گیرۆدەی مەینەت پڕجەفا منم
تاساوی چەرخی بێوەفا منم
سەرکردەی پۆلی مەینەتبار منم
سەرلێ شێواوو گەستەی مار منم
مەئیوسی بینین دیدەی یار منم
مەجنونی وێڵی سەرکۆسار منم
بێ دۆست و هاوەڵ بێ خەمخوار منم
بێ ئەحواڵپرس و بێ دڵدار منم
کەسێ دیار نیە خزم و یارانم
ببینێ کڵپەی ئاگری گیانم
دەردێ دای بەمن چەوتی ڕۆژگار
مەگەر دابێتیە مەجنونی هەژار
بۆ ئێشی جەرگم لەت لەت و چاکم
چاوەڕوانی لوتف «یەزدان»ی پاکم