ئاڵەکۆک

سابیر ڕازی add_a_photo
ئەستێرەی بەیان، ئەستێرەی بەیان
ئەستێرەکەی‌ڕۆژ هەڵ دێ‌ی دەم‌بەیان
جوان و پرشنگ‌دار پێش لە خۆرهەڵات
توخوا نەت‌دیوە قیبلەی دوورووڵات
خۆ تۆ لە زومڕەی بەخت‌دارانی
جێگای تەماشای گشت نازدارانی
تۆ زۆر ئەوەستی ڕوبەڕوی پاکان
تەماشات ئەکەن گشت شەرەف‌ناکان
هەمو ڕۆژێ ڕوی پاکیان ئەبینی
بەهرە لە شێوەی چاکیان ئەستێنی
چاوت وا لە ڕوی «تەتار»انەوە١
لە شەوق و جوانی نازدارانەوە
هەتا ڕۆژ لە «کەل» سەردێنێتەدەر
تۆ باخەوانی لە باخی دوڵبەر
توخوا ئەبینی نووری چاوی من
«شەم»؟ ، شادی دڵەی پڕ زوخاوی من
ئەو کە لە زومڕەی جەبین سافانە
«شەم»م شەوچرای عێلی «جافانە»
گەردی سەرڕێت‌بم ئەستێرەی بەیان
ئەو وەک تۆ شیرین، تۆ وێنەی ئەو جوان
چۆن نەت‌کرد سەیری ئەو فریشتەیە
سەیری ئەو شۆخە لەلات عەیبەیە

١. «تەتار» واتە: ئاسکی تەتار، کە ئەو ئاسکە زۆر ناسراوە بە چاوجوانی

پەراوێز edit