ئاڵەکۆک

ئەحمەد هەردی add_a_photo
هەردی ڕازی تەنیایی
١٢. فەلسەفەی دڵداری
کە جۆگا تێکەڵی چەم بێ و چەمیش تێکەڵ بە دەریا بێ
شەماڵیش پڕ لە هەستی بێ، نییە شت تاک و تەنیا بێ
بە قانوونی خودا، ئەشیا، ئەبێ تێکەڵ بەیەکتربن
ئیتر بۆچی من و تۆ تێکەڵی یەکتر ببین نابێ؟!
کە کێو و کەژ بکەن ماچی هەموو ئاسمانی بەرز و شین
شەپۆلیش هەر وەکوو دڵدار لە مل یەک دەستی ئاڵابێ
ئەبەد نابێ کە خوشکی گوڵ برای دەرکات و لێی دوور بێ
کە تیشکی ڕۆژ زەمینی هەر وەکوو دولبەر لەکۆشا بێ
ئەوا مانگیش ئەکا ماچی بەحر گەر تۆش نەکەی ماچم
هەمووی بێ کەڵکە ئەم ماچانە، بێ تۆ فائیدەی نابێ
بەغدا - ١٩٣٩
پێداچوونەوە: بینایی دیدە

پەراوێز edit