شاعیر: هەردی کتێب: ڕازی تەنیایی سەرناو: فەلسەفەی دڵداری سەبارەت: بەغدا - ١٩٣٩ - پێداچوونەوە: بینایی دیدە کە جۆگا تێکەڵی چەم بێ و چەمیش تێکەڵ بە دەریا بێ شەماڵیش پڕ لە هەستی بێ، نییە شت تاک و تەنیا بێ بە قانوونی خودا، ئەشیا، ئەبێ تێکەڵ بەیەکتربن ئیتر بۆچی من و تۆ تێکەڵی یەکتر ببین نابێ؟! کە کێو و کەژ بکەن ماچی هەموو ئاسمانی بەرز و شین شەپۆلیش هەر وەکوو دڵدار لە مل یەک دەستی ئاڵابێ ئەبەد نابێ کە خوشکی گوڵ برای دەرکات و لێی دوور بێ کە تیشکی ڕۆژ زەمینی هەر وەکوو دولبەر لەکۆشا بێ ئەوا مانگیش ئەکا ماچی بەحر گەر تۆش نەکەی ماچم هەمووی بێ کەڵکە ئەم ماچانە، بێ تۆ فائیدەی نابێ ++++++++++++++++++++++