ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
گەر بارانی بیرەوەریی ڕابردووی دوور
لە پێدەشتی ویشکەڵانی
دڵی تینووما نەبارێ،
ڕەگی داری خەو سیس دەبێ و
بەری خەون
ناگرێتە خۆی.
تۆ ئەو هەورە خەیاڵینەی،
شووشەی تیژی هیچ سنوورێ
ناتوانێ زامدارت بکا.
من مرۆڤم و
ناشتوانم
لەم سنوورە لۆکەییەش دەرباز ببم!

پەراوێز edit