ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
دار ڕەنگە بتوانێ بڵێ
چەندە فرمێسکی زەردی گەڵا
لە چاوانی هەڵوەریون.

هەور ڕەنگە بتوانێ بڵێ
چەند پەپوولەی سپیی بەفر
لە چاوەکانی فڕیون.

نا، نا، تۆ ناتوانی بڵێی
کە چەندە داری ئاواتت
گەڵایان لێ هەڵوەریوە.
چەندە هەوری چاوەڕوانیت
فرمێسکیان لێ باریوە.

پەراوێز edit