ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
مەرگی شەهید
وەکوو مەرگی خۆرەتاوە.

دەمەو ئێوارێکی درەنگ
پەنجەی چڵکنی هەور
خوێنی هەتاوی لێ دەتکێ،
تەرمی لە خوێن گەوزاوی خۆر
بۆ باوەشی گڵکۆ دەخوشێ.

بەربەیانی
لەسەر کێلی ڕۆژهەڵاتی ئەم گڵکۆیە
هەر دڵۆپێک
دەبێتە پەیکی گزینگ و تاریکایی دەشواتەوە.

مەرگی شەهید
وەکوو مەرگی خۆرەتاوە.

پەراوێز edit