شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: گومان دار ڕەنگە بتوانێ بڵێچەندە فرمێسکی زەردی گەڵا لە چاوانی هەڵوەریون. هەور ڕەنگە بتوانێ بڵێ چەند پەپوولەی سپیی بەفر لە چاوەکانی فڕیون. نا، نا، تۆ ناتوانی بڵێی کە چەندە داری ئاواتت گەڵایان لێ هەڵوەریوە. چەندە هەوری چاوەڕوانیت فرمێسکیان لێ باریوە. ++++++++++++++++++++++