ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
چەند ڕۆژێکە کوڵی گریانێکی خەستم هەڵگرتووە و
‌هیچ دڵپڕێک،

چەند مانگێکە گەرووم پڕە لە ئاواز و
هیچ بیسەرێک،

چەند ساڵێکە دیوانم پڕە لە شێعر و
هیچ خوێنەرێک،
نادۆزمەوە
کە فرمێسک و ئاواز و شێعرم جێ بێڵم.

پەراوێز edit