شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: تەنیا چەند ڕۆژێکە کوڵی گریانێکی خەستم هەڵگرتووە و‌هیچ دڵپڕێک، چەند مانگێکە گەرووم پڕە لە ئاواز و هیچ بیسەرێک، چەند ساڵێکە دیوانم پڕە لە شێعر و هیچ خوێنەرێک، نادۆزمەوە کە فرمێسک و ئاواز و شێعرم جێ بێڵم. ++++++++++++++++++++++