ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
لەو دیوی پەنجەرەکەدا:
چنارێکی گەڵاوەریو،
هەڵدەلەرزێ و
بایەکی سڕی پاییزی
لەپێش چاوی،
گەڵاکانی
نوقمی گەردەلوولێ دەکا.

لەم دیوەی پەنجەرەکەدا:
کەسێ دیارە
دوایین دەستەچیلەی یادی،
بە ئاگردانی تەنیایی خۆی دەسپێرێ و
وردە وردە
خامی سپی
بەسەر خۆی هەڵدەکێشێ.

پەراوێز edit