ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
لە مەرگەساتی نێوان دوو ڕووداوی لە دایک بوون و مردندا
ژیان کەپری ژێر تەرزەیەکی ناوەختە و
منیش نەوەی بێ ئاگری زەرتەشتی پیر.

هیچ کەس نییە بڕوا بکا
ئەم مەشغەڵە بێ ئاگرە سەراوەژوو هەڵواسراوە،
ڕۆژێک گڕکانی ئاگر و
ئەم خۆڵەمێشە ڕەشپۆشەی
وا خەریکە کفنی بەفر، غەمناکانە دایدەپۆشێ
ڕۆژێک سەکۆی سەمای کچی ئاور بووە.

لە تەنیایی بەربەرین و بێ بڕانەوەی ڕۆحی خۆمدا
دەتلێمەوە،
هیچکەس نییە خەونەکانم بڕوا بکا و
من دەترسێم با و بۆران
شانازیی سەر کێلەقەبری پێشینیانمان بسڕنەوە.

پەراوێز edit