شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: تەرزە لە مەرگەساتی نێوان دوو ڕووداوی لە دایک بوون و مردنداژیان کەپری ژێر تەرزەیەکی ناوەختە و منیش نەوەی بێ ئاگری زەرتەشتی پیر. هیچ کەس نییە بڕوا بکا ئەم مەشغەڵە بێ ئاگرە سەراوەژوو هەڵواسراوە، ڕۆژێک گڕکانی ئاگر و ئەم خۆڵەمێشە ڕەشپۆشەی وا خەریکە کفنی بەفر، غەمناکانە دایدەپۆشێ ڕۆژێک سەکۆی سەمای کچی ئاور بووە. لە تەنیایی بەربەرین و بێ بڕانەوەی ڕۆحی خۆمدا دەتلێمەوە، هیچکەس نییە خەونەکانم بڕوا بکا و من دەترسێم با و بۆران شانازیی سەر کێلەقەبری پێشینیانمان بسڕنەوە. ++++++++++++++++++++++