ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
چۆن بەو شەپۆلە ویشکانەی
ڕۆحی ئاویان لێ دزراوە
تینوایەتیمان بشکێنین؟

چۆن بەو ئاورە بێ گرفانەی
کە گەرمایان پێ نەماوە
لەم قالبە سەهۆڵینە بێینە دەرێ؟

ئەرێ دایە!
بۆچی هەموو ئاوەکانی ئەم دنیایە
بە قەد ماچێکی سەردەمی منداڵیی تۆ
تینوایەتیم ناشکێنن؟

بۆچی ئاورەکانی ئیمڕۆ
گەرمای دوێنێی
دەستەکانی تۆیان نییە؟

دایە! دایە! سەر هەڵدەگرم
مەڵێ بۆ کوێ؟
سەر هەڵگرتن شوێنێکی تایبەتی نییە.
هەر دێمەوە؛
مەڵێ کەنگێ؟
گەڕانەوە
کاتێکی تایبەتی نییە.

پەراوێز edit