شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: تینوو چۆن بەو شەپۆلە ویشکانەیڕۆحی ئاویان لێ دزراوە تینوایەتیمان بشکێنین؟ چۆن بەو ئاورە بێ گرفانەی کە گەرمایان پێ نەماوە لەم قالبە سەهۆڵینە بێینە دەرێ؟ ئەرێ دایە! بۆچی هەموو ئاوەکانی ئەم دنیایە بە قەد ماچێکی سەردەمی منداڵیی تۆ تینوایەتیم ناشکێنن؟ بۆچی ئاورەکانی ئیمڕۆ گەرمای دوێنێی دەستەکانی تۆیان نییە؟ دایە! دایە! سەر هەڵدەگرم مەڵێ بۆ کوێ؟ سەر هەڵگرتن شوێنێکی تایبەتی نییە. هەر دێمەوە؛ مەڵێ کەنگێ؟ گەڕانەوە کاتێکی تایبەتی نییە. ++++++++++++++++++++++