ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
بۆ ئیسپانیا –مەدرید–
شەقامی بیکاسۆ
گارسیا لۆرکا

نیشتمانم کە شیعرەکانتی خستە ناو
کازیوەی چاو* دڵی ئیسپانیائیسپانیای بینی
وەک یاقووتێکی بەر هەتاو *
 لەپەنجەتا ئەجریوێنێ *
لەجریوەش چەپکە بزە ئەچنێت و بەسەر لێوی
منداڵانی ناو دنیادا ئەیبارێنی* هاوڕێم لۆرکا !
کوردستانم لە پەڵە خوێنی ڤیزاردا * سواڵەی
ناو خوێنی زێڕینی کرد بە دیاری و خستیە باوەش
ژانەکانم هاوڕێم لۆرکا! * لەم ساتەدا کوردستانم
 لەجیاتیی ماچی دیدەنی و
سەردانی خۆی * شیعری
منت پێشکەش ئەکا.

کوردستان
سلێمانی شەقامی کەنەفانی
هاوڕێت : گۆران

پەراوێز edit