شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: ڕەنگاڵە / دەفتەری گەشت و خۆشەویستی سەرناو: برووسکەیەک بۆ ئیسپانیا –مەدرید–شەقامی بیکاسۆ گارسیا لۆرکا نیشتمانم کە شیعرەکانتی خستە ناو کازیوەی چاو* دڵی ئیسپانیائیسپانیای بینی وەک یاقووتێکی بەر هەتاو *  لەپەنجەتا ئەجریوێنێ * لەجریوەش چەپکە بزە ئەچنێت و بەسەر لێوی منداڵانی ناو دنیادا ئەیبارێنی* هاوڕێم لۆرکا ! کوردستانم لە پەڵە خوێنی ڤیزاردا * سواڵەی ناو خوێنی زێڕینی کرد بە دیاری و خستیە باوەش ژانەکانم هاوڕێم لۆرکا! * لەم ساتەدا کوردستانم  لەجیاتیی ماچی دیدەنی و سەردانی خۆی * شیعری منت پێشکەش ئەکا. کوردستان سلێمانی شەقامی کەنەفانی هاوڕێت : گۆران ++++++++++++++++++++++