ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
من هەموو ڕۆژ
لەسەرە ڕێی هاتوچۆمدا
گایەکی کەتە ئەبینم
بە شێوە، بە ڕەنگ، بە بۆڕە
هەر ئەو گایەیە باپیرم
بۆی باس کردم
هەمان کەللە و
هەمان قۆچ و
هەمان کلک و
هەمان تەوێڵ
ئای
دیمیرێڵ!

پەراوێز edit