شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: گا من هەموو ڕۆژلەسەرە ڕێی هاتوچۆمدا گایەکی کەتە ئەبینم بە شێوە، بە ڕەنگ، بە بۆڕە هەر ئەو گایەیە باپیرم بۆی باس کردم هەمان کەللە و هەمان قۆچ و هەمان کلک و هەمان تەوێڵ ئای دیمیرێڵ! ++++++++++++++++++++++