ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
ئەگەر باڵدار بم.. یەک باڵم
ئەگەر بەڕوو.. ئەگەر قەڵەم
یان کڵاوکوڕەی شیعریش بم
بێکڵاوم
گەر ئەسپ بم.. خاوەنی تاقەیەک چاوم
ئەگەر «با» بم بێ گڤەم و
ئەگەر ئاو بم بێ خوڕەم و
ئەگەر هەنگوینی وشەیش بم
لەناو زاری ئازادیمدا
تفت تفت و هەر بێ تامم.
من کوت و مت بە بێ کەرکووک
مرۆڤێکی کەم ئەندامم!

پەراوێز edit