شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: کەرکووکنامەیەک ئەگەر باڵدار بم.. یەک باڵمئەگەر بەڕوو.. ئەگەر قەڵەم یان کڵاوکوڕەی شیعریش بم بێکڵاوم گەر ئەسپ بم.. خاوەنی تاقەیەک چاوم ئەگەر «با» بم بێ گڤەم و ئەگەر ئاو بم بێ خوڕەم و ئەگەر هەنگوینی وشەیش بم لەناو زاری ئازادیمدا تفت تفت و هەر بێ تامم. من کوت و مت بە بێ کەرکووک مرۆڤێکی کەم ئەندامم! ++++++++++++++++++++++