ئەی ژەنەڕاڵی پیرەڵۆک
ئەو ڕۆژەی تۆ لە بەرۆکو لە گیرفانی
ناو زاخۆدا بۆم ئەگەڕێی
من ئەوکاتە لەناو گەرووی دەرسیم دام و
بووم بە تیشک و
بووم بە باهۆز.
ئەی ژەنەڕاڵی پیرەڵۆک
ئەو شەوە تۆیش
لە ماڵەکانی دەرسیمدا بۆم ئەگەڕێی
من ئەوکاتە وەکو هەور
چوومەتەوە
چیای جوودی و
بوومەتەوە
بە باران و بە برووسکە و
بە هەڵۆکەی ئاگری نەورۆز
ئەی ژەنەڕاڵی پیرەڵۆک! .
ئەو ڕۆژەی تۆ لە بەرۆکو لە گیرفانی
ناو زاخۆدا بۆم ئەگەڕێی
من ئەوکاتە لەناو گەرووی دەرسیم دام و
بووم بە تیشک و
بووم بە باهۆز.
ئەی ژەنەڕاڵی پیرەڵۆک
ئەو شەوە تۆیش
لە ماڵەکانی دەرسیمدا بۆم ئەگەڕێی
من ئەوکاتە وەکو هەور
چوومەتەوە
چیای جوودی و
بوومەتەوە
بە باران و بە برووسکە و
بە هەڵۆکەی ئاگری نەورۆز
ئەی ژەنەڕاڵی پیرەڵۆک! .