شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: ژەنەڕاڵ ئەی ژەنەڕاڵی پیرەڵۆکئەو ڕۆژەی تۆ لە بەرۆکو لە گیرفانی ناو زاخۆدا بۆم ئەگەڕێی من ئەوکاتە لەناو گەرووی دەرسیم دام و بووم بە تیشک و بووم بە باهۆز. ئەی ژەنەڕاڵی پیرەڵۆک ئەو شەوە تۆیش لە ماڵەکانی دەرسیمدا بۆم ئەگەڕێی من ئەوکاتە وەکو هەور چوومەتەوە چیای جوودی و بوومەتەوە بە باران و بە برووسکە و بە هەڵۆکەی ئاگری نەورۆز ئەی ژەنەڕاڵی پیرەڵۆک! . ++++++++++++++++++++++