لە سەرەوە تا خوارەوە
باڵای بەرزی پیرە مەگروون دائەتاشم
ئەیکەم بە پەیکەری پیاوێ:
کە جێ ئەشکەنجەی سەر لەشی
شەوانی ئەمنە سوورەکەی
لەبەر بارانی «باوەڕ»دا
پەڵەیان داو. ئیتر ئەوسا
مێرگی برین و سروودی «مەشخەڵان» ی بەر
سێدارە..
زڕەی ئازار
خەونی ژووری ئینفیرادیی..
وشەی ژێر زەمینی ئەنفال..
خوێنی قەڵەم، کێڵگەی نامە، عەشقی پ. م
عەشقی شەمام، چاوی هەرسێ منداڵەکە
بوون بەکانی و بوون بە دەغڵی زەردەخەنە و
بوون بە مێژووی خۆرەتاوی ئەم ووڵاتە.
پیرەمەگروون!
من پێت ئەڵێم:
وا هاتووم و پەیکەر تاشی ئازادییم و
ڕازیی بیت و ڕازیی نەبیت
دات ئەتاشم و من تۆ ئەکەم:
بە «جەباری حاجی ڕەشید»
باڵای بەرزی پیرە مەگروون دائەتاشم
ئەیکەم بە پەیکەری پیاوێ:
کە جێ ئەشکەنجەی سەر لەشی
شەوانی ئەمنە سوورەکەی
لەبەر بارانی «باوەڕ»دا
پەڵەیان داو. ئیتر ئەوسا
مێرگی برین و سروودی «مەشخەڵان» ی بەر
سێدارە..
زڕەی ئازار
خەونی ژووری ئینفیرادیی..
وشەی ژێر زەمینی ئەنفال..
خوێنی قەڵەم، کێڵگەی نامە، عەشقی پ. م
عەشقی شەمام، چاوی هەرسێ منداڵەکە
بوون بەکانی و بوون بە دەغڵی زەردەخەنە و
بوون بە مێژووی خۆرەتاوی ئەم ووڵاتە.
پیرەمەگروون!
من پێت ئەڵێم:
وا هاتووم و پەیکەر تاشی ئازادییم و
ڕازیی بیت و ڕازیی نەبیت
دات ئەتاشم و من تۆ ئەکەم:
بە «جەباری حاجی ڕەشید»