ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
وێنەی مەلێکم ئەکێشا:
وشەیەکم کرد بە سەری
نووکی قەڵەم بە دەنووکی
چنگە گڵمتکێ بە لەشی
ژێ بە ملی
دەنکە زەیتوونێ بە دڵی
گیا بەکلکی
بەڵام نەفڕی
تا پەڕەمووچی «ڤان کوخ»م
بۆ نەکرد
بە باڵ!

پەراوێز edit