شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: پەیکەر سەبارەت: بۆ شەهید جەباری حاجی ڕەشید لە سەرەوە تا خوارەوەباڵای بەرزی پیرە مەگروون دائەتاشم ئەیکەم بە پەیکەری پیاوێ: کە جێ ئەشکەنجەی سەر لەشی شەوانی ئەمنە سوورەکەی لەبەر بارانی «باوەڕ»دا پەڵەیان داو. ئیتر ئەوسا مێرگی برین و سروودی «مەشخەڵان» ی بەر سێدارە.. زڕەی ئازار خەونی ژووری ئینفیرادیی.. وشەی ژێر زەمینی ئەنفال.. خوێنی قەڵەم، کێڵگەی نامە، عەشقی پ. م عەشقی شەمام، چاوی هەرسێ منداڵەکە بوون بەکانی و بوون بە دەغڵی زەردەخەنە و بوون بە مێژووی خۆرەتاوی ئەم ووڵاتە. پیرەمەگروون! من پێت ئەڵێم: وا هاتووم و پەیکەر تاشی ئازادییم و ڕازیی بیت و ڕازیی نەبیت دات ئەتاشم و من تۆ ئەکەم: بە «جەباری حاجی ڕەشید» ++++++++++++++++++++++