ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
چاوەڕێی کرد
«مەم و زین» نەبوو بە گەنم
«دیوانی نالی» بە ئارد و و
شیعری تازەیش
بە یەک قووتوو شیری مناڵ
دەم بوو بە گورگ
سک بوو بە گورگ
پرسی نەکرد
نە بە خانی
نە بە نالی
نە بە گۆران
پرسی نەکرد بە سوجادی و
هەموو مێژووی ئەدەبی دا
بە یەک هێڵەک ئاردوو ئێستە
چاوم لێیە:
لە نهۆمی یەکەمینی
ژوورێکی «ئەمنە سوورەکە»
دانیشتوون و شیعر بووە بە هەویر و
ئەیبرژێنن و
بەردەوامیش
چاویان هەر وا
لە دیمەنی هەڵواسراوی (شۆڕیجە)ی سەر
دیوارەکە!

پەراوێز edit