شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: شیعر و ئارد چاوەڕێی کرد«مەم و زین» نەبوو بە گەنم «دیوانی نالی» بە ئارد و و شیعری تازەیش بە یەک قووتوو شیری مناڵ دەم بوو بە گورگ سک بوو بە گورگ پرسی نەکرد نە بە خانی نە بە نالی نە بە گۆران پرسی نەکرد بە سوجادی و هەموو مێژووی ئەدەبی دا بە یەک هێڵەک ئاردوو ئێستە چاوم لێیە: لە نهۆمی یەکەمینی ژوورێکی «ئەمنە سوورەکە» دانیشتوون و شیعر بووە بە هەویر و ئەیبرژێنن و بەردەوامیش چاویان هەر وا لە دیمەنی هەڵواسراوی (شۆڕیجە)ی سەر دیوارەکە! ++++++++++++++++++++++