ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
سەد و هەشتا و دوو هەزار.. خەم
سەد و هەشتا و دوو هەزار.. دەم
سەد و هەشتا و دوو هەزار.. خەو
خەم بە دەنووک گەرمیانی کوناودەر کرد
کوردستانم بوو بە شمشاڵ
مێژوویشم نای بە لێویەوە و
وەرزی پێنجەمی ئەنفال و
ئەڵڵاوەیسی ڕاگوێزراوی لێ کەوتە خوار.
ئیتر منیش لەو ڕۆژەوە
شیعرێکم لاڵ
ئیتر منیش لەو کاتەوە
مەملەکەتی خۆڵەمێش و خەونەکانم
بووە بە شەوی گەنم و جۆی
شوێن بزری
هەزاران چاڵ! .

پەراوێز edit