ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
شێرکۆ بێکەس مێرگی زام مێرگی ھەتاو
٢٣. بەردەوام خۆشەویستی
بە پەلکە گیایەک ئەنووسم و
دارستانێک
ئەخوێنمەوە.
دڵۆپێ باران ئەبینم
گوێم لە هاژەی
زەریایەکە.
دەنکە گەنمێ لەسەر دەستمە و
خەرمانێ وا
لە گیانمایە!
تاڵێ قژی یارم پێیە و
خۆشەویستیم
لە پاڵدایە.
من ئێستاکە
یەک دێڕ شیعری نالیم لایە و
کوردستانم
لەگەڵدایە!

پەراوێز edit