شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: بەردەوام خۆشەویستی بە پەلکە گیایەک ئەنووسم ودارستانێک ئەخوێنمەوە. دڵۆپێ باران ئەبینم گوێم لە هاژەی زەریایەکە. دەنکە گەنمێ لەسەر دەستمە و خەرمانێ وا لە گیانمایە! تاڵێ قژی یارم پێیە و خۆشەویستیم لە پاڵدایە. من ئێستاکە یەک دێڕ شیعری نالیم لایە و کوردستانم لەگەڵدایە! ++++++++++++++++++++++