ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
بە بەیانیان پەپوولەیت و
لەگەڵ گزنگدا دێی بۆ لام.
بە نیوەڕوان پرژەی ئاوی و
لەگەڵ شەماڵدا دێی بۆ لام
بە ئێواران گوڵ هەناری و
لەگەڵ ڕەنگی خۆر نشیندا
ئەگەیتە لام
بە شەوانیش
هەتاوەکو گزنگ دێتەوە
ئەستێرەیت و
گۆرانیت و
دواشیعرمی و
لەناو خەوما ئەجریوێنی.

پەراوێز edit