شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: هاتنت بە بەیانیان پەپوولەیت ولەگەڵ گزنگدا دێی بۆ لام. بە نیوەڕوان پرژەی ئاوی و لەگەڵ شەماڵدا دێی بۆ لام بە ئێواران گوڵ هەناری و لەگەڵ ڕەنگی خۆر نشیندا ئەگەیتە لام بە شەوانیش هەتاوەکو گزنگ دێتەوە ئەستێرەیت و گۆرانیت و دواشیعرمی و لەناو خەوما ئەجریوێنی. ++++++++++++++++++++++