ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
بەینێکە خولیای حەز و ئارەزووم
سەرگەرمی کۆڕی بەزم و ئاهەنگە
نەشئەی ئارامی دەروونی تینووم
وەکوو تریفەی سەر گۆمی مەنگە.
***
بەینێکە تیشکی ئاسۆیە گیانم
ئەگرێتە باوەش زۆر لەسەرخۆیە
وەکوو منداڵیی خەوی جارانم
هەمو ساتێکی پڕ لەئۆخەیە.
***
دڵەی خامۆش و تاریکی دوێنێم
ڕووناکە ئەمڕۆ وەکو بەهارە
هەنگاو بۆ بەرزی سەر لوتکە ئەنێم
ناژی لەدڵما ناوی پەژارە.

پەراوێز edit