شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: تریفەی ھەڵبەست سەرناو: بەینێکە بەینێکە خولیای حەز و ئارەزووم سەرگەرمی کۆڕی بەزم و ئاهەنگە نەشئەی ئارامی دەروونی تینووم وەکوو تریفەی سەر گۆمی مەنگە. *** بەینێکە تیشکی ئاسۆیە گیانم ئەگرێتە باوەش زۆر لەسەرخۆیە وەکوو منداڵیی خەوی جارانم هەمو ساتێکی پڕ لەئۆخەیە. *** دڵەی خامۆش و تاریکی دوێنێم ڕووناکە ئەمڕۆ وەکو بەهارە هەنگاو بۆ بەرزی سەر لوتکە ئەنێم ناژی لەدڵما ناوی پەژارە. ++++++++++++++++++++++