ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
ڕێگای بیرم، بەناو هەزار، داوی باریکا
ئەڕوا، بەرەو، خۆری ئاسۆی، ئامانجی ڕوونم
چاوی تیژی، کوردایەتیم، لەرێی تاریکا
چراوگی ڕۆژ، ئەداتە دەست، دەستی دەرچوونم.
***
هێزی ئەژنۆی، شل نەبوونی، تێکۆشانەکەم
هەوراز لەدوای، هەورازی سەخت، ئەشکێنێ ئەبڕێ
بەرەو لووتکەی، هیوای گەورەی، نیشتمانەکەم
لەناو گەل دا، یەکەم ڕیزی، سەرکەوتن ئەگرێ.

پەراوێز edit