شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: تریفەی ھەڵبەست سەرناو: بڕوام ڕێگای بیرم، بەناو هەزار، داوی باریکا ئەڕوا، بەرەو، خۆری ئاسۆی، ئامانجی ڕوونم چاوی تیژی، کوردایەتیم، لەرێی تاریکا چراوگی ڕۆژ، ئەداتە دەست، دەستی دەرچوونم. *** هێزی ئەژنۆی، شل نەبوونی، تێکۆشانەکەم هەوراز لەدوای، هەورازی سەخت، ئەشکێنێ ئەبڕێ بەرەو لووتکەی، هیوای گەورەی، نیشتمانەکەم لەناو گەل دا، یەکەم ڕیزی، سەرکەوتن ئەگرێ. ++++++++++++++++++++++