لەسەر ڕێگەی گەڕانەوەم
چی بێ دیاری سەردانەوەم؟ !
بۆ ئەمجارە
بۆ نەورۆزی ئەم بەهارە
چی پەسەندی یادگارە؟ !
چی بۆ بەرم؟
بۆ ئەو یارە
زۆر نازدارە؟ !
پاش گەیشتن
چی بێ دیاریی پێشکەش کردن؟
چی بێ گوڵی دڵ و دەستم
بۆ تاقانەی خۆشەویستم؟ !
چی بێ دیاری سەردانەوەم؟ !
بۆ ئەمجارە
بۆ نەورۆزی ئەم بەهارە
چی پەسەندی یادگارە؟ !
چی بۆ بەرم؟
بۆ ئەو یارە
زۆر نازدارە؟ !
پاش گەیشتن
چی بێ دیاریی پێشکەش کردن؟
چی بێ گوڵی دڵ و دەستم
بۆ تاقانەی خۆشەویستم؟ !
***
کوڕ و کچی جووت دەزگیران
دەستیان لە ناو دەستی یەکا
گوڵی خۆشەویستیی ژیان
ئەکەن بەبەرۆکی یەکا.
سەرچاوەی دڵ بەختیارن
بۆ ئاواتی بەیەک گەیشتن
دڵ خومارن
ئاوی باخی گیان ئەدێرن
ئەم بۆ بووکیی، ئەو زاوایی
دیاری یەکتر هەڵ ئەبژێرن.
دەستیان لە ناو دەستی یەکا
گوڵی خۆشەویستیی ژیان
ئەکەن بەبەرۆکی یەکا.
سەرچاوەی دڵ بەختیارن
بۆ ئاواتی بەیەک گەیشتن
دڵ خومارن
ئاوی باخی گیان ئەدێرن
ئەم بۆ بووکیی، ئەو زاوایی
دیاری یەکتر هەڵ ئەبژێرن.
***
لە شەقامی ڕازاوەدا
چاوی دوو دڵ، سەرنج ئەدا
ورد ئەگەڕێ
تا دیاریی یار هەڵ بژێرێ.
کۆگا جوانە
هۆڵی خاوێن، فراوانە
بابەتی ئەتەکێتی تازە
جێگەی نازە
بەشی زۆری بۆ کچانە
بۆ کوڕی دوور لە دڵخوازە
بۆ دڵداری وەک من غەریب
بانگکەرێکی دەم بەڕازە
چاوی دوو دڵ، سەرنج ئەدا
ورد ئەگەڕێ
تا دیاریی یار هەڵ بژێرێ.
کۆگا جوانە
هۆڵی خاوێن، فراوانە
بابەتی ئەتەکێتی تازە
جێگەی نازە
بەشی زۆری بۆ کچانە
بۆ کوڕی دوور لە دڵخوازە
بۆ دڵداری وەک من غەریب
بانگکەرێکی دەم بەڕازە
***
ئەم کۆگایە
جێی سەر پەڕی لەبەر چاوە
ناوی «بووکی» لە خۆی ناوە.
بابزانم دیاریی بووکی
ئێسک سووکی
منی تیایە
ئەم کۆگایە؟
لە بۆفییەی شووشە بەنگا
لەناو تاقی ڕەنگاو ڕەنگا
لە ڕووی جامخانەی قەشەنگا
دیاریی جوانە و خۆ دەرئەخەن
بە تایبەتی بانگم ئەکەن! .
جێی سەر پەڕی لەبەر چاوە
ناوی «بووکی» لە خۆی ناوە.
بابزانم دیاریی بووکی
ئێسک سووکی
منی تیایە
ئەم کۆگایە؟
لە بۆفییەی شووشە بەنگا
لەناو تاقی ڕەنگاو ڕەنگا
لە ڕووی جامخانەی قەشەنگا
دیاریی جوانە و خۆ دەرئەخەن
بە تایبەتی بانگم ئەکەن! .
***
ئەو ملوانکەیە پێم ئەڵێ:
بۆ گەردنی گەلێ جوانم
زۆر دەمێکە، من پەسەندی
دەست و دڵی دڵدارانم
ئەم سەفەرە
بۆ یارەکەت من هەڵگرە
من نییانم!
من قەدری گەردنی بەرزی
چاک ئەزانم.
ئەو موستیلەیەش بانگ ئەکا
وەرە بۆ لام
بۆ تۆ تەنها منم مەرام
بۆ پەنجەی جوان و ناسکی
یارانی تر هەر من لوام
لە پێش چاوی جوانی ئەبم
هاودەمێکی گیانی ئەبم
تۆ دڵدارێکی هەژاری
نرخم هەرزانە، بمکڕە.
من هەڵ گرە! .
بۆ گەردنی گەلێ جوانم
زۆر دەمێکە، من پەسەندی
دەست و دڵی دڵدارانم
ئەم سەفەرە
بۆ یارەکەت من هەڵگرە
من نییانم!
من قەدری گەردنی بەرزی
چاک ئەزانم.
ئەو موستیلەیەش بانگ ئەکا
وەرە بۆ لام
بۆ تۆ تەنها منم مەرام
بۆ پەنجەی جوان و ناسکی
یارانی تر هەر من لوام
لە پێش چاوی جوانی ئەبم
هاودەمێکی گیانی ئەبم
تۆ دڵدارێکی هەژاری
نرخم هەرزانە، بمکڕە.
من هەڵ گرە! .
***
ئەو گوڵ ئەستێرەی سەرسنگە
لە دوورەوە چاو دائەگرێ
ئەڵێ: چیت کرد کات درەنگە
خاوەنەکەم هەڵم ئەگرێ
دەستم بەرێ.
لە من جوانتر ئەبێ کێ بێ؟
بەس بگەڕێ
بۆ شوێنێکم، جێ نزرگەی
گشت دڵدارە
ناونیشانم، شوێن وجێگەی
لەوانی تر، زۆرتر دیارە.
لە دوورەوە چاو دائەگرێ
ئەڵێ: چیت کرد کات درەنگە
خاوەنەکەم هەڵم ئەگرێ
دەستم بەرێ.
لە من جوانتر ئەبێ کێ بێ؟
بەس بگەڕێ
بۆ شوێنێکم، جێ نزرگەی
گشت دڵدارە
ناونیشانم، شوێن وجێگەی
لەوانی تر، زۆرتر دیارە.
***
دڵ پێی وتن :
گرانە لام پەسەند کردن
ئێوە شایەن بە یارم نین
بە دڵخوازی، نازدارم نین
ئەبێ چی بێ لە دنیادا
بۆ جوانی ئەو بێتە کڕین
کام شت نرخی زۆر گرانە
بۆ خۆشەویستیم هەرزانە.
گرانە لام پەسەند کردن
ئێوە شایەن بە یارم نین
بە دڵخوازی، نازدارم نین
ئەبێ چی بێ لە دنیادا
بۆ جوانی ئەو بێتە کڕین
کام شت نرخی زۆر گرانە
بۆ خۆشەویستیم هەرزانە.
***
لەسەر ڕێگەی، گەڕانەوەم
جانتا، ئامادەی سەفەرم
چی بێ دیاریی، سەردانەوەم؟
چی بۆ بەرم؟
بۆ ئەمجارە
چی پەسەندی یادگارە؟
بۆ ئەمجارە:
ئەم هەڵبەستە
پێشکەش بێ بەو خۆشەویستە! .
جانتا، ئامادەی سەفەرم
چی بێ دیاریی، سەردانەوەم؟
چی بۆ بەرم؟
بۆ ئەمجارە
چی پەسەندی یادگارە؟
بۆ ئەمجارە:
ئەم هەڵبەستە
پێشکەش بێ بەو خۆشەویستە! .